رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی ئێران دەڵێت، شەپۆلێکی گەرما بەشێکی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و زۆربەی ئێرانی گرتووەتەوە و بەو هۆیەوە هۆشداری بە چەند چینێک لە خەڵک درا.
بەپێی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی ئێران، لە ئەمڕۆ هەینییەوە پلەی گەرما لە بەشێکی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەشی زۆری ئێران بەرزبووەتەوە، پێشبینیش دەکرێت دۆخەکە لە رۆژانی داهاتوودا بەردەوام بێت و پلەی گەرما بەرزتریش ببێتەوە.
بەهۆی ئەم گەرمایەوە هۆشداری لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێرانەوە راگەیێندراوە، بەتایبەت بۆ بەساڵاچووان، منداڵان و ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە.
بەڵام گەرماکە لە هەندێک ناوچەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران نابێت.
سادق زیائیان، سەرۆکی ناوەندی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی ئێران رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ئەمڕۆوە تاوەکو یەکشەممە لە بەرزاییەکانی باکووری پارێزگای ورمێ، باکوور و رۆژهەڵاتی لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان و چەند پارێزگای دیکەی ئێران بارانی پچڕ پچڕ ببارێت.
لە دووشەممەوە پلەی گەرما لە بەشێکی رۆژهەڵاتی کوردستان دابەزی و تەنانەت لە بەشێکی پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام و لوڕستان باران باری.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ