رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی ئێران بڕیاردان لەبارەی شێوازی دەوامکردنی فەرمانبەرانی حکومەت دەداتە دەست پارێزگارەکان.
عەلائەدین رەفیعزادە، سەرۆکی دامەزراوەی کاروباری کارگێڕیی ئێران لە بڕیارنامەیەکدا کە ئەمڕۆ هەینی لە میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاوکرایەوە، رایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی سەربازی و ئەمنیی ئێران و ئەو پرسیارانەی لەبارەی شێوازی دەوامکردنی فەرمانبەران لێیان دەکرێت، بڕیاردراوە دەسەڵاتی بڕیاردان لەبارەی شێوازی دەوامکردن لە دامودەزگا حکومییەکان بدرێتە دەست پارێزگارەکان و ئەوان بەپێی دۆخی پارێزگاکە بڕیاری لەبارەوە بدەن.
لە بڕیارەکەدا هاتووە، نابێ دامودەزگا حکومییەکان دابخرێن، بەڵام پارێزگارەکان دەتوانن بڕیار بدەن فەرمانبەران لە ماڵەوە کاری کارگێڕی بکەن.
هەر لە بڕیارەکەدا هاتووە، دەوامکردن لە دامودەزگا ئەمنی و سەربازییەکان، دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و کەرتی تەندروستی بە بەردەوامی بەردەوام بێت.
لە رۆژی شەممە، 14ی مانگەوە بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، فەرمانگە حکومی، قوتابخانە و زانکۆکان لە تاران کراونەتە پشوو.
لە ژمارەیەک پارێزگای دیکەش دەوامی فەرمانگەکان ئاسایی نییە و تاقیکردنەوەی قوتابخانە و زانکۆکان لە هەموو ئێران دواخراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ