رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، "بەپێی میدیای ئەمریکی و لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا، رژێمی زایۆنی ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە، ژێرخان و ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات."
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران "بە تووندی هۆشداری دەدات لە هەر جۆرە سەرەڕۆییەکی رژێمی زایۆنی و دەڵێت، "وەڵامێکی تووندی هەر هەڕەشە و کردەوەیەکی نایاسایی رژێمی زایۆنی دەدەینەوە."
عێراقچی دەڵێت، بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران "ئاشتییانەیە" و لە ژێر چاودێریی چڕی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمە. هەروەها "پێویستە رێوشوێنی تایبەت بۆ پاراستنی ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران بگیرێتەبەر."
وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی هێرشکردنە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی دەڵێت، "پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی، جارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و پەیرەوەی ناوخۆی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ