رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.6 پلەی رێختەر شاهروودی ئێرانی هەژاند.
ئەبوو تاڵیب جەلالی، قایمقامی شاهروود رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.6 پلەی رێختەر سنووری شارەکەی هەژاندووە و چەقەکەی لە ناوچەی ئەمیرییە بووە.
شارۆچکەی شاهروود، دەکەوێتە سنووری پارێزگای سمنان کە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی تارانی پایتەخت.
مانگی سووری ئێرانی لەبارەی بوومەلەرزەکەوە رایگەیاند، تیمی لێکۆڵینەوە و فریاکەوتن رەوانەی ناوچەکە کراوە، بەڵام زیانی گیانیی نەبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ