گوندێکی مەریوان بە 'شاری لەق لەقەکان' ناسراوە و پەردە لەسەر پەیکەری لەق لەقێک لادرا

28-04-2023
رووداو @Rudawkurdish
لابردنی پەردە لەسەر پەیکەری لەق لەق لە گوندی دەرەتفێ
لابردنی پەردە لەسەر پەیکەری لەق لەق لە گوندی دەرەتفێ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوندی دەرەتفێ لە مەریوان بە شاری لەق لەقەکان ناسراوە، هەربۆیە پەیکەرێکی لەق لەق دروستکرا و لە رێوڕەسمێکدا پەردە لەسەر پەیکەرەکەی لە گوندەکە لادرا.
 
ساڵانە لە کۆتایی زستانەوە لەق لەقەکان روو لە دەوروبەری دەریاچەی زرێبار دەکەن. لە دەرەتفێ سەتان هێلانە بۆ مانەوەیان دروستکراوە و خەڵکی گوندەکە پێیانوایە هەر کەس زیانیان پێ بگەیێنێت، تووشی رووداوێکی ناخۆش دەبێت.
 
ساڵانە بەبۆنەی هاتنی لەق لەقەکان لە گوندی دەرەتفێ فێستیڤاڵی لەق لەق بەڕێوەدەچێت، کە فێستیڤاڵێکی کولتووری و هونەری و ژینگەییە. لە فێستیڤاڵەکەدا ژینگەپارێزانی ناوچە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشدار دەبن و لێرەوە کولتووری پاراستنی ژینگە لەلایەن هاونیشتمانییانەوە، لەگەڵ خۆیانەوە دەبەنەوە.
 
لە فێستیڤاڵی ئەمساڵی لەق لەقدا رێز لە ژمارەیەک بەساڵاچووی گوندی دەرەتفێ گیرا کە رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە پاراستنی لەق لەقەکان و پەرەپێدانی کولتووری ژینگەپارێزی لە گوندەکە. هەروەها ژمارەیەک گرووپی هونەری، بە شێوازی جیاواز، کولتوور و هونەری رەسەنی ناوچەکەیان بۆ بەشداربووان خستەڕوو.
 
لەق لەقەکان ساڵانە نزیکەی شەش مانگ لە دەوروبەری زرێبار دەمێننەوە و لە وەرزی پاییز ناوچەکە جێدەهێڵن. هێشتا لێکۆڵینەوە لەوە نەکراوە، لەق لەقەکان لە مەریوانەوە بەرەو کوێ کۆچ دەکەن، بەڵام یەکێک لە رێڕەوەکانی ئەوان تاڵاوەکانی عێراق، سووریا و ئوردنە و لە کۆتاییشدا تاوەكو کەنارەکانی دەریای مەدیتەرانە دەڕۆن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەی فارابی لە تاران دەڵێت، لە دوو رۆژدا نزیکەی هەزار بریندار بۆ نەشتەرگەریی چاو سەردانیان کردوون.

بەشێکی زۆری بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی ئێران زیان بەر چاویان کەوتووە

لەگەڵ تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر دەستپێکردنی ناڕەزاییەکانی ئێران، ئامارە پزیشکییەکان ئاماژە بە کارەساتێکی مرۆیی دەدەن؛ بەشێکی زۆری بریندارەکان بەهۆی بەرکەوتنی ساچمە، زیانی قورس بەر چاویان کەوتووە.