رووداو - هەولێر
دەزگا ئەمنییەکانی بۆکان، بەڕێوەچوونی رێوڕەسمیان لەسەر گڵکۆی هونەرمەند حەسەن زیرەک قەدەخەکردووە و لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندەش رێگەیان نەدا هیچ رێوڕەسمێک بەڕێوەبچێت.
چوارشەممە (26-6-2019) 47 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند حەسەن زیرەک تێپەڕی و خەڵک لە باشووری کوردستان و ناوچە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ بەشداری لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی سەردانی بۆکانیان کرد، بەڵام هیچ رێوڕەسمێک بەڕێوەنەچوو.
هەرچەندە چالاکڤانانی کولتووری و هونەری ئامادەکارییان کردبوو لەو رۆژەدا بە رێوڕەسمی جیاواز پێشوازی لە میوانانی بۆنەکە بکەن، بەڵام دامودەزگا ئەمنییەکان بەڕێوەچوونی هەر جۆرە رێوڕەسمێکیان قەدەخەکرد.
چالاکڤانان دەڵێن، دوای ئەوەی لە نەورۆزی ئەمساڵدا لەسەر ئارامگەی حەسەن زیرەک رێوڕەسمی سەری ساڵ بە ئاهەنگێکی تایبەت بەڕێوەچوو، بەڕێوەبردنی چالاکی لەوێ قەدەخەکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ