وەزیری تەکنەلۆژیا و پەیوەندییەکانی ئێران: پەیوەندی لە رێگەی ئینتەرنێتەوە گەڕاوەتەوە

28-01-2026
جەعفەر موبەشرنیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەتار هاشمی، وەزیری تەکنەلۆژیا و پەیوەندییەکانی ئێران دەڵێت، لە دوێنێ سێشەممەوە پەیوەندییەکان بەردەستن و هیوا دەخوازێ لە داهاتوودا پەیوەندییەکان بە تەواوی ئاسایی ببنەوە.
 
سەتار هاشمی، وەزیری تەکنەلۆژیا و پەیوەندییەکانی ئێران، دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتی ئەو وڵاتە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان، زیانی بڕینی ئینتەرنێت رۆژانە 5 ترلیۆن تمەن بووە، وەزیری ئابووری و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێیان وایە زیانەکان لەوەش زیاتر بوون.
 
وەزیری تەکنۆلۆژیا و پەیوەدنییەکانی ئێران ئاماژەی بەوەشی کرد، "بەهۆی ئەو دۆخەی لە وڵاتدا دروست بوو، لە رۆژی 8ی مانگەوە بە راوێژی دەزگا ئەمنییەکان، بە ناچاری ئینتەرنێتمان بڕی."
 
هاشمی دەڵێت، "ئێمە لە دۆخی ئەمنیی وڵات بێ ئاگا نەبووین و نین، بەڵام بە دیدێکی گشتگیرەوە بەدواداچوون بۆ هەموو بابەتەکان دەکەین. گفتوگۆی جیاواز لە ناوەندەکانی بڕیارداندا هەبوون و بۆچوون و قسەی جیاواز لەمبارەیەوە کران. دواجار بڕیاریاندا پەیوەندییەکان دەستپێبکەنەوە، هیوادارین لە داهاتوویەکی نزیکدا پەیوەندییەکان بە تەواوی بگەڕێنەوە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنەوارێکی ئێران کە بەهۆی بۆردوومانی ئەمریکا و ئیسرائیل زیانی بەرکەوتووە. وێنە: Reuters

ئەنجوومەنی شاری تاران: 500 ملیار تمەن بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارە مێژووییەکانی شارەکە تەرخان دەکرێ

ئەنجوومەنی شاری تاران دەڵێ، بودجەی نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکانی تارانی پایتەخت بۆ ساڵی 2026 بە رێژەی 20% زیادکراوە و گەیشتووەتە 500 ملیار تمەن (3.33 ملیۆن دۆلار)، ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵی رابردوو ئەو بڕە 400 ملیار تمەن بوو