رووداو دیجیتاڵ
سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێ، هێزەکانیان چوار بنکەی سەربازیی ئەمریکایان لە قەتەر، کوێت، ئیمارات و بەحرێن کردووەتە ئامانج.
فەرماندەیی مووشەکی سوپای پاسدارانی ئێران، رۆژی شەممە، 28ـی شوباتی 2026 رایگەیاند، شەپۆلێکی بەرفراوانی مووشەکە بالیستییەکانیان بە ئاراستەی بنکە ستراتیژییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداو هاوێشتووە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی فارسی نزیک لە سوپاى پاسداران، ئۆپەراسیۆنەکە بە شێوەیەکی رێکخراو و هاوکات بووە تاوەکو سیستمە بەرگرییەکانی ئەو بنکانە پەکبخەن و رێگری لە بەردەوامیی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ئێران بگرن.
لە راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە، بنکەی ئاسمانیی عودەید لە قەتەر، بنکەی سالم لە کوێت، بنکەی ئاسمانیی زەفرە لە ئیمارات و بنکەی کەشتیگەلی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەحرێن بە چەندین مووشەکی بالیستی کراونەتە ئامانج.
سوپای پاسداران دەڵێ، ئەم هێرشانە وەڵامێکی سەرەتاییە بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنەی لەلایەن واشنتن و تەلئەڤیڤەوە دەستیپێکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ