سوپای پاسداران: کەشتیگەلی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا کراوەتە ئامانج

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسداران بەئامانجگرتنی کەشتیگەلی پێنجەمی هێزی دەریایی سوپای ئەمریکای بە مووشەک و درۆن راگەیاند و دەشڵێت، لە هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانیان بەردەوام دەبن.
 
سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێ: "سوپای پاسداران بە راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی راستگۆی چوار لە وەڵامی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و زایۆنیزم بۆسەر خاکی ئێران، بە مووشەک و درۆن بنکەی کەشتیگەلی پێنجەمی هێزی دەریایی سوپای ئەمریکای لە بەحرێن و بنکە سەربازییەکانی دیکەی ئەمریکا لە وڵاتی قەتەر و ئیمارات و هەروەها ناوەندە سەربازیی و ئەمنییەکانی ناوچە داگیرکراوەکان (ئیسرائیل)ی بە چڕی کردە ئامانج".
 
لە راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە، هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماریی ئیسلامیی ئێران بەردەوام دەبن و لە داهاتوودا زانیاری زیاتر لەبارەیانەوە بڵاودەکەنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی کەوتنەخوارەوە موشەکێک لە تاران. وێنە: AP

ئەمریکا و ئیسرائیل بنکە سەربازی و مووشەکییەکانی ئێران دەکەنە ئامانج

نزیک کاژێر 09:00ی بەیانیی رۆژی شەممە 28ی شوبات، بە هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر چەند بنکە و ناوەندێکی ئەمنی و سەربازی، شەڕی دووەم لە نێوان ئێران و ئەمریکا/ئیسرائیل دەستیپێکرد. حکومەت و هێزە سەربازییەکانی ئێران تاوەکو ئێستا بە فەرمی ناوی ئەو شوێنانەیان بڵاونەکردووەتەوە، کە کراونەتە ئامانج و هەروەها زەرەر و زیانەکانیشیان رانەگەیاندووە