قایمقامی مینابی ئێران: 24 قوتابی لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل کوژران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی شاری میناب لە پارێزگای هورمزگانی ئێران دەڵێت، لە هێرشێکی ئیسرائیل دا 24 قوتابی کچ کوژراون.
 
ئەمڕۆ شەممە 28ی شوباتی 2026، محەممەد رادمێهر، قایمقامی شاری میناب لە پارێزگاری هورمزگان رایگەیاند، "قوتابخانەی شەجرەی تەیبەی سەرەتایی کچان لە میناب لەلایەن رژێمی ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج."
 
محەممەد رادمێهر دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشەکەدا 24 قوتابی کوژراون و زیاتر لە 45 قوتابی دیکەش بریندار بوون.
 
قایمقامی میناب ئاماژەی بەوەش کرد، لە کاتی هێرشەکە 170 قوتابی لە قوتابخانەکە بوون.
 
 
بە گوتەی محەممەد رادمێهر، هێشتا بەشێک لە بریندار و کوژراوەکان لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکەدان.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشێکی بەرفراوانیان بۆسەر ئێران دەستپێکرد و دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتەنیاهووش پەیامی جیاوازیان لەبارەی هێرشەکە هەبوو.
 
کەمێک دواتریش سوپای پاسداران دەستی بە هێرشکردنە سەر پێگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئیسرائیل کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی کەوتنەخوارەوە موشەکێک لە تاران. وێنە: AP

ئەمریکا و ئیسرائیل بنکە سەربازی و مووشەکییەکانی ئێران دەکەنە ئامانج

نزیک کاژێر 09:00ی بەیانیی رۆژی شەممە 28ی شوبات، بە هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر چەند بنکە و ناوەندێکی ئەمنی و سەربازی، شەڕی دووەم لە نێوان ئێران و ئەمریکا/ئیسرائیل دەستیپێکرد. حکومەت و هێزە سەربازییەکانی ئێران تاوەکو ئێستا بە فەرمی ناوی ئەو شوێنانەیان بڵاونەکردووەتەوە، کە کراونەتە ئامانج و هەروەها زەرەر و زیانەکانیشیان رانەگەیاندووە