رووداو دیجیتاڵ
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی سەرکۆنە دەکات و دەڵێ، هێزە چەکدارەکانیان ئامادەی وەڵامدانەوەیەکی تووندن.
رۆژی شەممە، 28ـی شوباتی 2026، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسی، ئەو جەنگەی دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتەنیاهوو دژی ئێران دەستیان پێکردووە "بە تەواوی بێ پاساو، نایاسایی و ناڕەوایە."
عێراقچی رەخنەی لە سیاسەتەکانی سەرۆکی ئەمریکا گرت و رایگەیاند: "ترەمپ دروشمی 'ئەمریکا لەپێش هەمووانەوە'ی گۆڕیوە بۆ 'ئیسرائیل لەپێش هەمووانەوە'، کە ئەمەش هەمیشە بە واتای ئەوە دێت ئەمریکا دەخاتە کۆتایی هەمووانەوە."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل و جەخت لە ئامادەیی هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی دەکاتەوە و دەڵێ: "هێزە چەکدارە بەهێزەکانمان بۆ ئەم رۆژە ئامادەن و وانەیەکی وەها بە دەستدرێژیکاران دەدەن کە شایستەی بن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ