سێ هاونیشتمانیی خەڵکی ئیلام لە تەقینەوەکەی بەندەرعەباسدا گیانیان لەدەستداوە

28-04-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نوێنەرێکی پارێزگای ئیلام لە پەرلەمانی ئێران پشتڕاستی کردەوە، لە تەقینەوەکەی بەندەری رەجایی بەندەرعەباس دا، سێ هاونیشتمانیی خەڵکی ئیلام گیانیان لەدەستداوە و 4ی دیکەیش بێسەروشوێنن.
 
رۆژی یەکشەممە 28-04-2025 سارا فەلاحی، نوێنەری ئیلام و ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، "بەهۆی رووداوە دڵتەزێنەکەی بەندەری رەجایی شاری بەندەرعەباس، گیانلەدەستدانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی پارێزگای ئیلام، پشتڕاست کراوەتەوە."
 
بە گوتەی سارا فەلاحی، بەهۆی دووکەڵی زۆر، داروپەردوو و پاشماوەی تەقینەوەکە، هێشتا ژمارەی بێسەروشوێنبووان یەکلایی نەکراوەتەوە، "بەڵام تاوەکو ئێستا سێ یان چوار کەس لە خەڵکی پارێزگاکەی ئێمەش بێسەروشوێنن، لەوانەیە ژمارەی ئەو هاونیشتمانییانەی ئیلام کە لە تەقینەوەکە گیانیان لەدەستداوە، بەرز ببێتەوە."
 
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی، بۆ دۆزینەوە و ناسینەوەی خەڵکی بێسەروشوێنبووی ئیلام، لەگەڵ جێگری وەزیری تەندروستی، دادپزیشکیی گشتیی ئێران و پارێزگای هورموزگان هاوئاهەنگییان هەیە.
 
رۆژی شەممە 26ی نیسانی 2025 لە بەندەری شەهید رەجایی سەر بە شاری بەندەرعەباس، ناوەندی پارێزگای هورموزگان لە باشووری ئێران، تەقینەوەیەکی گەورە روویدا و دوای ئەوە ئاگرێکی گەورە لە بەندەرەکە کەوتەوە، کە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە و بە تەواوی کۆنترۆڵ نەکراوەتەوە.
 
بەگوێرەی دوایین ئاماری بەرپرسانی پارێزگای هورموزگان، تاوەکو ئێواری دوێنێ یەکشەممە، 40 کەس بەهۆی تەقینەوەکە گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 200 کەسیش بریندار بوون.
 
رووبەری بەندەر یان ناوچەی تایبەتی ئابووریی رەجایی زیاتر لە دوو هەزار و 400 هیکتارە و بە دووریی 23 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژئاوای شاری بەندەرعەباس کە ساڵانە توانایی گواستنەوەی 70 ملیۆن تۆن کەلوپەلی نەوتی و نانەوتی هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران. وێنە: AFP

عەلی خامنەیی: ئەمریکا بە ناردنی چەک بۆ رژێمی زایۆنی لە تاوان بەشدارە

رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، ئەمریکا و بەریتانیا بە ناردنی چەک و هاوکاری، یارمەتیدەری ''تاوان''ـەکانی ئیسرائیلن؛ ئاماژە بەوەش دەکات: ''نابێت گەلانی موسڵمان رێگە بە دوورکەوتنەوەی رای گشتی لە بابەتی فەلەستین، غەززە و تاوانەکانی رژێمی زایۆنی بدەن.''