ئێران
بەرزبوونەوەی دووکەڵ لە پاڵاوگەی تەورێز. وێنەکە کۆنە و تەنیا بۆ روونکردنەوە لەسەر ئەم هەواڵە دانراوە
رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەیەکی پارێزگای تەورێزی ئێران، 8 کەس برینداربوون.
میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە پاڵاوگەیەکی سووتەمەنی لە تەورێز تەقینەوە روویداوە و بەهۆیەوە 8 کەس بریندار بوون، بەڵام هۆکارەکە دەرەکی نییە و کۆگەی نایترۆجین تەقیوەتەوە.
هاوکات بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای عاشوورای ئێران رایگەیاند، ئەو دەنگەی لە تەقینەوە دەچوو و ئەو دووکەڵەی پاشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە، لە رۆژئاوای تەورێز بەرزبووەوە، پەیوەندیی بە گۆڕینی تانکییەکی نایترۆجینەوە هەبووە لە پاڵاوگەکە.
تەورێز بە فارسی پێی دەگوترێ تەبریز، دووەم گەورە شاری ئازەری زمان و شەشەم شاری گەورەی ئێرانە، ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژھەڵاتی وڵاتەکەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ