گرووپی مقاوەمە: ئەمڕۆ 23 هێرشمان ئەنجامداوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەو گرووپەی خۆیان بە "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" دەناسێنن، رایانگەیاند، لە یەک رۆژدا 23 هێرشیان لە دژی بنکەی نەیارانیان لە عێراق و ناوچەکە ئەنجامداوە.
 
ئەمشەو یەکشەممە 1ی ئاداری 2026، ئەو گرووپە لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە بەرەبەیانی 1ی ئادارەوە 23 هێرشیان ئەنجامداوە.
 
گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەڵێت: "دەیان درۆنمان لە هێرشەکانماندا بۆ سەر بنکەی دووژمنان لە عێراق و ناوچەکە بەکارهێناوە".
 
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ژمارەیەک گرووپی چەکداریی شیعە پێکهاتوون کە لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە نزیکن.
 
گرووپی 'سەرایای ئەولیاولدەم' کە یەکێکە لە پێکهێنەرانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە راگەیاند کە ئەمشەو بە درۆن و مووشەک کرانە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا. وێنە: ئەرشیڤ

ئەمریکا بۆ هاووڵاتییانی لە عێراق: لە شوێنە قەرەباڵخەکان دوورکەونەوە

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریکی دەکات سەردانی عێراق نەکەن، ئەوەش بەهۆی ئەو دۆخەی لە ئەنجامی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران وڵاتەکە و ناوچەکەی گرتووەتەوە