رووداو دیجیتاڵ
پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئەمڕۆی بۆ کاتێکی نادیار دواخست و سەرۆکایەتیەکەشی پرسەنامەی بەبۆنەی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوکردەوە .
رۆژی یەکشەممە، 1ـی ئاداری 2026، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بڕیار بوو لەبارەی دوو پرس بێت، یەکەمیان دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، دووەمیان دەنگدان لەسەر ئەندامانی لیژنە هەمیشەیییەکانی پەرلەمان.
سروە محەممەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند: دواخستنی کۆبوونەوەکە پەیوەندیی بە ئامادەیی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە نەبوو، سەرۆکایەتى پەرلەمان دانیشتنەکەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست.
سەرۆکایەتى پەرلەمان لە راگەیێنراوێکدا سەرەخۆشی لە کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی و سەرەخۆشیی ئاراستەی گەلی ئێران کرد.
لە راگەیێنراوەکەدا داوا کراوە کە جەنگ رابگیرێت و پەنا بۆ دیالۆگ و رێکارە ئاشتیانەکان ببرێت کە یاسای نێودەوڵەتی کاری پێ دەکات.
کۆمارى ئیسلامى ئێران ، ئەمریکاو ئیسرائیل بەرەبەیانى یەکى ئادار کوژرانى عەلى خامنەیی-یان پشتراست کردەوە کە لەهێرشێکدا لە 28ى شوبات لە تارانى پایتەخت کوژرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ