سەرۆکی لوبنان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە

01-06-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جۆزێف عۆن، سەرۆکی لوبنان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا. 
 
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە (یەکی حوزەیرانی 2025)، جۆزێف عەون، سەرۆککۆماری لوبنان گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.
 
سەردانەکەی عۆن بە بانگهێشتێکی فەرمیی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراقە.
 
بڕیارە سەرۆکی لوبنان لە سەردانەکەیدا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.
 
لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دوا پێشهات و دۆخی ناوچەکە دەکرێت.
 
بەگوێرەی میدیای لوبنان، سەردانەکە یەک رۆژ دەخایەنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەدرەدین قەبانچی، پێشنوێژ و گوتاربێژی مزگەوتی گەورەی نەجەف

گوتاربێژی نەجەف: تۆپەکە لە گۆڕەپانی کوردە بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار

پێشنوێژی مزگەوتی گەورەی نەجەف دەڵێ: "تۆپەکە لە گۆڕەپانی برایانی کورددایە" بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار و دەشڵێت: "هیوای هەڵوێستێکی یەکگرتوویان لێ دەخوازین."