رووداو دیجیتاڵ
ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەبۆنەی عاشوراوە پشووە.
ئەمیندارێتییەکە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، رۆژی یەکشەممە 6ی تەممووزی 2025 پشووی فەرمییە لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان.
فەرمانگەی کاروباری ئەنجوومەنی وەزیران و لیژنەکان لە ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران دەڵێت، پشووەکە پاڵپشتە بە بڕگەکانی مادەی (1/ یەکەم/ ج) لە یاسای پشووە فەرمییەکان ژمارە 12ی ساڵی 2024.
حوسێنی كوڕی عەلی و كچەزای پێغەمبەر محەممەد، پەیامبەری ئیسلام (د. خ) لە 10ی موحەڕەمی ساڵی 61ی كۆچی كە دەكاتە 10ی تشرینی یەکەمی ساڵی 680ی زایینی، لە كەربەلا شەهید کرا. شوێنكەوتووانی مەزهەبی شیعە هەموو ساڵێك 40 رۆژ دوای ئەو رێكکەوتە چلەی ماتەمینی حوسێن دەگێڕن.
عێراق بە وڵاتی مەزارە پیرۆزەکانی شیعەکان دەناسرێت و مەزاری عەلی بن ئەبی تاڵب، حوسێنی کوڕی عەلی و عەباسی کوڕی عەلی لێیە و ساڵانە ملیۆنان شیعە لە وڵاتانەوە سەردانی مەزارگەکانیان دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ