رووداو دیجیتاڵ
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی پێنجشەممە لە عێراق پشوو بێت.
بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 01-10-2024 محەممەد شیاع سوودانی بڕیاریدا بەبۆنەی جەژنی نیشتمانیی کۆماریی عێراق، رۆژی پێنجشەممە پشووی فەرمی بێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری داوە هیچ ئاهەنگێک لەو رۆژەدا نەکرێت، ئەوەش وەکو هاوسۆزییەک لەگەڵ لوبنان و فەلەستین کە "دووچاری هێرش و پەلامار و دۆخێکی سەخت بوونەتەوە."
دیاریکردنی ئەو رۆژە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە لە 3ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1932 کۆمەڵەی گشتیی سەر بە کۆمەڵای گەلان، عێراقی وەکو ئەندامی کۆمەڵەی گەلان پەسند کرد، ئەوەش دوای ئەوەی حکومەتی عێراق لە 12ی مانگی تەممووزی 1932 ئەو داواکارییەی پێشکێشی کۆمەڵەکە کردبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ