عێراق مەرجی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دادەنێت

01-11-2025
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێ، لە سەرەتای ساڵی 2026ـەوە رێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە کە هەموو جۆرەکانی ئۆتۆمبێل دەگرێتەوە بەبێ رەچاوکردنی وڵاتی دروستکەر و جۆرەکەی.
 
ئەمڕۆ شەممە، 1-11-2025، عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "جێبەجێکردنی رێنمایی تایبەت بە ئۆتۆمبێل لە عێراق لە 1ی کانوونی دووەمی 2026ـەوە دەستپێدەکات و هەموو هاوردەکار و بەرهەمهێنەران ئاگادارکراونەتەوە ".
 
عەبدولزەهرە هینداوی گوتیشی: "چەندین پلاتفۆرممان هەیە کە رێنماییە نوێیەکانی ئۆتۆمبێلیان تێدایە و بە داواکاریی تەکنیکیی ژمارە (167) ناسراوە. سەرنجەکە لەسەر ئەوەیە کە ئۆتۆمبێلەکان لەگەڵ کەشوهەوای عێراق بگونجێن." 
 
بە گوتەی هینداوی، ئەم رێنماییانە سەرنجیان لەسەر وزە و سەلامەتییە بۆ دڵنیابوون لەوەی ئۆتۆمبێلی سەلامەت بێنە نێو عێراق.
 
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند: "ئەمە تەنیا جۆرێکی دیاریکراوی ئۆتۆمبێل ناگرێتەوە، بەڵکو هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە دەهێندرێنە نێو عێراق. ئامانجەکە ئەوەیە کە دەبێت تایبەتمەندییەکانی عێراقیان تێدابێت، بەبێ رەچاوکردنی وڵاتی دروستکەر و جۆری ئۆتۆمبێلەکە."
 
سەبارەت بە رێکارەکان، عەبدولزەهرە هینداوی رایگەیاند: "لەدوای 1-1-2026 رێکاری دیاریکراو و روون لەوبارەیەوە دەگیرێنەبەر، بەڵام پێش ئەو کاتە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە رێگەی دەزگای ناوەندییەوە هاتوون، بە دەروازە فەرمییەکاندا تێپەڕیون، ئەگەر دەروازەی دیکەی نافەرمی هەبووبێت، ئەوە بەرپرسیارێتیی ئێمە نییە."
 
لەبارەی میکانیزمی هاوردەکردنەکە، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند: "کاتێک بازرگانێک خواستی خۆی بۆ هێنانی ئۆتۆمبێل دەردەبڕێ، داتاکانی لە سیستمێکی تایبەتدا تۆماردەکرێن و دەزگای ناوەندیی کۆنترۆڵی جۆری لە رێگەی بەشی تایبەتەوە بەدواداچوون بۆ سەرچاوە و دەروازەی سنووریی هاتنەژوورەوەی ئۆتۆمبێلەکان دەکات. دوای پشکنین و دڵنیابوونەوە لەوەی ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵ رێنوێنییەکانی عێراق دەگونجێ، رێگەی پێدەدرێت بخرێتە بازاڕەکانەوە."
 
عەبدولزەهرە هینداوی گوتی، ئەو رێنماییانە تەنیا بۆ ئۆتۆمبێلی نوێ دەبن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک چەکداری حیزبوڵڵا.

ناوى حیزبوڵڵا و حوسییەکان بە 'هەڵە' بۆ بلۆککردنى پارەکانیان نێردراوە و 'لە دەرەوە بۆ عێراق هاتووە'

"لیستەکە بەبێ پاککردنەوە بڵاوکراوەتەوە"، ئەوە پاساوی بانکی ناوەندیی عێراق بوو بۆ کەمکردنەوەى ئەو گرژییەى بەهۆی ناوهێنانی حیزبوڵڵای لوبنانی و ئەنساروڵڵای حوسییەکانی یەمەن وەک تۆمەتبار بە تیرۆر دروست بوون، هەرچەند بڵاوکردنەوەی ئەو ناوانە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی 18 رۆژی بەسەردا تێپەڕیبوو.