بەرپرسی 'دیل و شەهیدانى' داعش لە عێراق دەستگیرکرا

02-05-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هێزە ئەمنیەکانى عێراق لە کەرکووک بەرپرسی نووسینگەى کاروبارى "دیل و شەهیدانی ویلایەتى عێراقى" داعیش-یان دەستگیرکرد و شانەیەکى چوار کەسیی ئەو گرووپەیان لە نەينەوا هەڵوەشاندەوە. 
 
ئەو دوو هەڵمەتی دەستگیرکردنە لەلایەن دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى عێراقەوە کراوە، ئەو بەرپرسەى داعش کە لە کەرکووک دەستگیراوە، لە کاتى دەسەڵاتى گرووپەکە لە عێراق، بەرپرسى ئەو نووسینگەیە بووە و دواتر خۆى شاردووەتەوە. 
 
رێکخراوى داعش لە ساڵى 2014 شارى موسڵى کۆنتڕۆڵکرد، دواتر چەند ناوچەیەکى دیکەى لە کەرکووک، دیالە و سەلاحەدین کۆنترۆڵکرد، بەرلەوەى لە 2017 کۆتایی بەدەسەڵاتیان بهێندرێت.
 
دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیی عێراق ئاماژەى بەوەداوە کە لە نەینەوا ئەندامانى شانەیەکى داعش-یان دەستگیرکردووە. 
 
ئەندامانى شانەکە چوار کەس بوون، لە کاتى لێکۆڵینەوە دانیان بەوەدا ناوە حەشارگەیەکى نھێنییان هەیە. چەک و تەقەمەنى و کەرەستەى دروستکردنى تەقەمەنییان تێدا دۆزیوەتەوە. 
 
ئەو دەزگایە راگەیاندووە کە هێزەکانیان لە چەند ئۆپەراسیۆنێکى دیکەدا 15 چەکدارى داعش-یان لە ئەنبار، کەرکووک و نەینەوا دەستگیرکردووە کە لایەن دادوەرەوە فەرمانى دەستگیرکردنیان هەبووە.
 
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.