رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی عێراق 13 تۆن دەرمان و پێداویستیی تەندروستی دەنێرێتە سعودیە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بەبازاڕکردنی دەرمانی عێراق دەڵێت، ئەوە ئامادەکارییەکە بۆ وەرزی حەجی ئەم ساڵ و دڵنیابوونە لە پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ حاجیانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
ئەمڕۆ هەینی 2ی ئایار، د. ئەحمەد سامی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بەبازاڕکردنی دەرمان و پێداویستی تەندروستیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دەرمانەکان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە دەنێردرێن، ئەوەش بۆ دڵنیابوونە لە پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ حاجیانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە."
ئەحمەد سامی گوتیشی، "دەرمانەکانی دژەهەوکردن و چارەسەریی نەخۆشییە درێژخایەنەکان، لەگەڵ کۆمەڵێک ئامێر و کەرەستەی تەندروستیی فریاگوزاری تایبەت بە دۆخەکە لەناکاوەکانن."
ئەم ساڵ نزیکەى 34 هەزار کەس لە عێراق و پێنج هەزار و 120 کەس لە هەرێمى کوردستان بە مەبەستی بەجێهێنانی حەج دەچنە سعودیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ