سوودانى: بەربەست لەبەردەم چاکسازیى باج هەیە

02-06-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
 سەرۆکوەزیرانى عێراق چەند فەرمانێکى تایبەت بە دەستەى گشتیى باج و چاکسازى دەکرد و رایگەیاند، مامەڵە لەگەڵ چاکسازییەکانى لیژنەى باڵاى چاکسازیى باج لاوازە.
 
دووشەممە 2ى حوزەیرانى 2025، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق چەند بڕیارێکى لەبارەى چاکسازی لە باج دەرکرد.
 
یەکێک لە بڕیارەکانى سەرۆکوەزیرانی عێراق راسپاردنى لیژنەى باڵاى چاکسازیى باج بوو بۆ ئامادەکردنى یەک نەخشى بۆ باڵەخانەکانى دەستەى گشتى باج و لقەکانى لەسەرجەم عێراق و دابینکردنى زەوى لەلایەن وەزارەتى داراییەوە؛ هەروەها داوا لە کۆمپانیا بەنێوبانگەکان دەکرێ دەرخستە لەبارەى سیستمى باجى گشتی پێشکێش بکەن.
 
ئەو بڕیارانەى سوودانى لە کاتی سەردانی بوو بۆ دەستەى گشتى باجى عێراق کە بەیاوەرى تەیف سامى، وەزیرى دارایی ئەنجامی دا. 
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی بە دەستەى گشتى هاوئاهەنگى نێوان پارێزگاکان کرد بۆ دابینکردنى فەرمانبەرى تەکنیکى، ئەندازیاری و کەسانى پسپۆڕ لە بوارى باج بۆ کارکردن لە لقەکانى دەستەى گشتى باج لە پارێزگاکان؛ هەروەها فەرمانى بە وەزارەتى گەیاندن دا دەستەى گشتى باج و لقەکانى بە تۆڕێک پێکەوە ببەستنەوە بۆ ئاسانکردنى رێوشێنەکانى لێپێچینەوەى باج.
 
لە کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى دەستەى گشتى باج، محەممەد شیاع سوودانى رایگەیاند، کاردانەوە لەگەڵ چاکسازییەکانى لیژنەى باڵاى چاکسازى باج "لاوازە" و بەهۆى هەندێک بەربەست لەنێو دەستەى گشتى باج و لایەنە فەرمییەکانى دیکە، تواناى جێبەجێکردنى نییە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.