سوودانی چەند پرۆژەیەک لە پارێزگای سەڵاحەدین دەکاتەوە

02-08-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ شەممە 2ی ئابی 2025 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە پارێزگای سەلاحەدین، بڕیارە چەند پرۆژەیەک بکاتەوە و بەردی بناخەی ژمارەیەک پرۆژەی دیکەش دابنێت.
 
کاوە شێخانی، راوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی لە سەردانەکەیدا چەندین پرۆژە دەکاتەوە، لەوانە وێستگەی گازیی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بێجی.
 
راوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین گوتیشی، سوودانی بەردی بناخەی چەند پڕۆژەیەکیش دادەنێت، لەوانەش کۆرنیشی ئەلبووعەجیل لە تکریت بە گوژمەی 106 ملیار دینار، هەروەها دانانی بەردی بناخەی پرۆژەیەکی ئاو.
 
شێخانی گوتیشی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ نانی نیوەڕۆ میوانی هەیسەم زەهوان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی لیستەکەیەتی لە پارێزگاکە، هەروەها کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک هۆز دەبێت.
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە لیستی "ئاوەدانکردنەوە و پەرەپێدان" بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات، کە بڕیارە 11ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ لە عێراق بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە