وەزيرانى دارایی و پلاندانانی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن

02-10-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزيرانى دارایی و پلاندانانى عێراق، بۆ تاوتوێکردنى پرسی خەرجنەکردنى بودجەى وەبەرهێنان لە یاساى بودجەى گشتیى ئەمساڵ بانگهێشتى لیژنەى دارایی پەرلەمان دەکرێن. ئەندامێکى لیژنەى دارایی دەڵێت، "هیچ بڕە پارەیەک لە بودجەى وەبەرهێنان خەرج نەکراوە."
 
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، 2ى تشرینى یەکەمى 2023، لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق میوانداریى هەریەک لە تەیف سامى، وەزیرى دارایی و محەممەد تەمیم، وەزیرى پلاندانان بکات بەمەبەستى تاوتوێکردنى پرسی خەرجنەکردنى بودجەى وەبەرهێنان. 
 
نەرمین مەعرووف، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، کۆبوونەوەکەی لیژنەى دارایی بۆ میوانداریکردنى ئەو دوو وەزیرەیە بۆ تاوتوێکردنى پرسی خەرجنەکردنى بودجەى وەبەرهێنانى نێو یاسای بودجەى گشتیى ئەمساڵ کە هیچ بڕە پارەیەکى لێ خەرجنەکراوە و هەندێک لە پارێزگارەکان ئاماژەیان بەوەداوە، تەنانەت پارەى پڕۆژە بەردەوامەکانیش خەرجنەکراون کە بۆ ساڵانى رابردوو دەگەڕێتەوە.
 
نەرمین مەعرووف گوتیشى: کێشەى خەرجنەکردنى بودجەى وەبەرهێنان لەنێوان وەزارەتى پلاندانان و داراییدایە، وەزارەتى پلاندانان دەڵێت، "پارەى پڕۆژەکانمان بۆ خەرج نەکراوە،" وەزارەتى داراییش دەڵێت، "ئەوان دەسەڵاتى خەرجکردنیان هەیە و نووسراوی ئەو پڕۆژانەیان بۆ نەهاتووە بۆ خەرجکردنى پارەکەى."
 
بەگوێرەى ئامارى وەزارەتى دارایی عێراق، لە شەش مانگى یەکەمى ساڵى 2023دا داهاتى عێراق 65 تریلیۆن و 195 ملیار و سێ ملیۆن و 735 هەزار و 974 دینار بووە و خەرجى وەزارەتى داریی 48 تریلیۆن و 71 ملیار و 179 ملیۆن و 377 هەزار دینار بووە، بەوپێیە 17 تریلیۆن و 123 ملیار و 824 ملیۆن و 358 هەزار دینار لەو داهاتە ماوەتەوە.
 
بەگوێرەى ئەو ئامارەى وەزارەتى دارایی عێراق لەو شەش مانگەدا شەش تریلیۆن و 771 ملیار و 195 ملیۆن و 690 هەزار دینارى بودجەى وەبەرهێنان خەرجکراوە، کە دەکاتە 12.5٪ى تێکڕاى  خەرجى ئەو شەش مانگە.
 
بەگوێرەى یاساى بودجەى گشتیی عێراق، لە زیاتر لە 198 تریلیۆن دینارى پارەى بودجەکە، نزیکەى 65 تریلیۆن دینار کورتهێنانی دەبێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.