رووداو دیجیتاڵ
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە دەڵێت، گەشتەکانیان ئاسایی بوونەتەوە و پچڕانی کارەباش کاتی بووە و بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە بووە.
بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە، ئەمڕۆ سێشەممە 3ی شوباتی 2026، لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە لەکارکەوتنی فڕۆکەخانەکە دەکەن "دوورن لە راستییەوە."
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبا بڕاوە و تیمە تەکنیکییەکان دەستبەجێ بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان چارەسەریان کردووە.
بەگوێرەی روونکردنەوەکە، سیستمە یەدەگەکان و پلانی فریاگوزاریی خێرا کاریان کردووە و دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە و دەشڵێت، "لە کاتێکی کەمدا گەشتەکان ئاسایی بوونەتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر سەلامەتیی گەشتیاران یان جووڵەی فڕۆکەوانی هەبێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ