پەرلەمانى عێراق دەنگ لەسەر دروستیى ئەندامیێتیى ژمارەیەک پەرلەمانتار دەدات

04-05-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
نیشانەکردن پەرلەمان پەرلەمانی کوردستان
A+ A-
رووداو  دیجیتاڵ 

پەرلەمانى عێراق بە دەنگدان ئەو تانانە یەکلایی دەکاتەوە، کە لە دژی ئەندامیێتى ژمارەیەک پەرلەمانتار تۆمار کراون، ئەندامێکى پەرلەمانیش دەڵێت، ئەوانەی تانە لە راستی و دروستیی پەرلەمانتاریان دراوە، حەوت پەرلەمانتارن و زۆربەى تانەکانیش لە دژى کۆتاى ژنانن.
 
رۆژی 4ـی ئایارى 2023 پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە، یەکێک لە بڕگەکانى کۆبوونەوەکە چاوخشاندنە بەو تانانەى پێشکێشکراون لەبارەى دروستیى ئەندامیێتیى هەندێک لەئەندامانى ئێستاى پەرلەمانى عێراق.  
 
باسم خەشان، ئەندامى لێژنەى دەستپاکى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند "ئەو تانانە تایبەتن بە شیاویى ئەندامیێتیى هەندێک لە پەرلەمانتاران بەتایبەتی پەرلەمانتارانى کۆتاى ژن، ژمارەیان حەوت تانەیە و لە پەرلەمان دەنگیان لەسەر دەدرێت".
 
بەگوێرەى مادەى 52ـی دەستوورى عێراق، پەرلەمان دەتوانێت چاو بە ئەندامیێتیى پەرلەمانتاراندا بخشێنێتەوە لەماوەى 30 رۆژ لە پێشکێشکردنى تانە لەدژیاندا، بەو مەرجەى دەنگى دوو لەسەر سێى پەرلەمانتاران بەدەستبهێنێت، لەماوەى 30 رۆژ لە دەرکردنى ئەو بڕیارە، دەتوانرێت لە دادگەى باڵاى فیدراڵى تانە لەو بڕیارەى پەرلەمانى عێراق بدرێت. 
 
پەرلەمانى عێراق لە 329 ئەندام پێکدێت، کە 83 ئەندامیان کۆتای ژنن.
 
لە 10ى تشرینى یەکەمى 2021، هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق کرا. لە ماوەى هەشت مانگى دواى هەڵبژاردنەکە، 28 سکاڵاى بەربژێران دراوەتە دادگەى باڵاى فیدڕاڵى لە دژى ئەوانەى ئێستا پەرلەمانتارن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە