وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ 293 کەس دەرکرد

03-06-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق، فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ دامەزراندنی 293 کەس دەرکرد.
 
بەگوێرەی نووسراوێک کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، ئەمڕۆ سێشەممە 3ی حوزەیرانی 2025 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق، فەرمانی کارگێڕیی دەستبەکاربوونی بۆ دامەزراندنی 293 کەس دەرکرد.
 
لیستەکە بە ئیبتسیام عەباس حوسێن دەستپێدەکات و بە یاسر عەبدولزەهرە کۆتایی دێت.
 
ئەحمەد دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، ئەمڕۆ سێشەممە 3ی حوزەیرانی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رێکارەکە بەو جۆرەیە کە ئەو هاووڵاتییانە دوای گەڕانەوە و پەسندکردنی ناوەکانیان لە ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵی عێراقەوە فەرمانی دەستبەکاربوونیان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە  بۆ دەردەکرێت."
 
ئەحمەد دووبەردانی،کە ئەندامی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتیی کوردستانە گوتی، ئەو هاووڵاتییانە لە چوارچێوەی بڕیاری تایبەت بە دامەزراندنی هەمیشەیی نزیکەی 150 هەزار خاوەن بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا و سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکاندایە.
 
ئەحمەد دووبەردانی گوتی، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 70 هەزاریان دامەزراون کە بەشێکیان خەڵکی ناوچە جێناکۆکەکانن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 فڕۆکەیەکی هێڵی گواستنەوەی نیشتمانیی یۆنان (Aegean Airlines) لە فڕۆکەخانەی بەغدا

یەکەم فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی وڵاتێکی ئەورووپا لە فڕۆکەخانەی بەغدا نیشتەوە

دوای 35 ساڵ وەستان، رۆژی سێشەممە، 16-12-2025، یەکەم فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی وڵاتێکی ئەورووپا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا نیشتەوە. گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێ، عێراق گەڕایەوە سەر نەخشەی فڕۆکەوانیی ئەورووپا.