رووداو دیجیتاڵ
سندووقى عێراق بۆ بووژاندنەوە، یاداشتێکى لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیایەکى بەریتانی واژۆ دەکات بۆ دانانى یەکەم کارگەی بەرهەمهێنانی شیرى منداڵ لە عێراق کە 85%ـی پێویستى ناوخۆ پڕدەکاتەوە.
ئەو یاداشتە دووی ئایار لەگەڵ کۆمپانیاى Agrium Capital واژۆ کراوە، بەگوێرەى سندووقى عێراق بۆ بوژاندنەوە، سەرمایەى ئەو پڕۆژەیە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلارە.
سندووقى عێراق بۆ بووژاندنەوە سەر بە وەزارەتى داراییە، کارى وەبەرهێنانە لەو پڕۆژانەى بەرهەمى نێوخۆیی دەبووژێننەوە.
محەممەد نەجار، بەڕێوەبەرى سندووقى عێراق بۆ بووژاندنەوە لە راگەیێنراوێکدا گوتى: "زۆربەی ئەو شیرى منداڵانەى هاوردە دەکرێن بەهاى خۆراکییان زۆر نییە، بۆیە ئەم پڕۆژەیە بەگرنگ دەزانین، بەرهەمى ئەو کارگەیەى دادەنرێت 85%ـی پێویستى نێوخۆیی پڕدەکاتەوە".
کارگەکە لەناو عێراق دادەنرێت و پشت بە کەرەستەى سەرەتایی نێوخۆیی دەبەستێت بە شیرى بەرهەمهێنراوى نێوخۆییەوە.
رۆد باسین، بەڕێوەبەرى کارگێڕیى کۆمپانیاى Agrium Capital رایگەیاند: تواناى بەرهەمهێنانى ئەو کارگەیە 25 هەزار تۆن دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ