لیژنەى دارایی: رێگە مەدەن بەرپرسان لە بەرژەوەندیی قاچاخچییەکانی دۆلار دەستوەربدەن

03-08-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق داوا دەکات رێگرى لە هەندێک بەرپرس و سیاسەتمەدار بکرێت کە هەوڵدەدەن لەبەرژەوەندیی ئەوانەى قاچاخیی دۆلارن دەستوەردان بکەن و لیژنەکە ستایشى هاوکارى حکومەتى هەرێمى کوردستانیش دەکات لە دەستگیرکردنى بەشێک لەو قاچاخچییانە.
 
3ى ئابى 2023،  لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا داوایکرد، رێگرى لە دەستوەردانی هەندێک لە بەرپرسان و سیاسەتمەداران بکرێت کە لە بەرژەوەندى قاچاخچییەکانى دۆلار کاردەکەن و دواتر راگەیێندراوێکى ورد لەبارەى رێوشوێنەکانى لێژنەى دارایی لەو بارەیەوە دەخەڕوو.
 
خەلیل دۆسکى، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "راگەیێندراوەکە پەیوەندى بە هەندێک لەو کەسانەوە هەیە کە دۆلار بە قاچاخ دەبەن و هێشتا دەستگیر نەکراون، هۆشدارییەکە بۆ دەستوەرنەدانى بەرپرسانە لەو پرسەدا."
 
لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق لە راگەیێندراوەکەدا ستایشى هاوکارى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکات لە دەستگیرکردنى بەشێک لەو قاچاخچییانە. 
 
1ـی ئابی 2023، دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق دەستگیرکردنى تۆڕێکى بازرگانیى دۆلارى لە بەغدا راگەیاند کە لە 11 کەس پێکهاتبوون و 14 ملیۆن دۆلاریشیان پێبوو. بەگوێرەى ئەو دەزگایە، 12 کەسى دیکە لە شارى بەسرە دەستگیرکراون بە تۆمەتى بە قاچاخبردنى دۆلار بۆ دەرەوە و 3200 ملیۆن دۆلاریان پێبوو.
 
هەمان رۆژ محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەڤانیدا رۆژی 2ـی ئابى 2023، رایگەیاند، ئەو تۆڕە لە بازرگانە گەورەکانى دۆلار بوون کە دەستگیرکراون و پەیوەندییان هەبووە بە گەورە بازرگانانى دیکە لە هەرێمى کوردستان و لەوێوە پرۆسەى بەقاچاخبردنى دۆلار دەستپێدەکات.
 
پرۆسەى بەقاچاخبردنى دۆلار و بازرگانیکردن لە بازاڕى نێوخۆیی یەکێکە لە هۆکارەکانى دابەزینى بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار کە حکومەتى عێراقى دەیەوێت بنبڕی بکات، بەتایبەت کە بەهاى دۆلار لە بانکى ناوەندیی عێراق 1310 دینارە، لەکاتێکدا لە بازاڕى نێوخۆ زیاتر لە 1450 دینار زیاترە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.