فۆرمی دامەزراندن لە عێراق بێ پشکنینی مادەی هۆشبەر فەرامۆش دەکرێت

03-12-2025
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، هەر کەسێک بۆ دامەزراندن پشکنینی مادەی هۆشبەر نەکات، فۆرمەکەی فەرامۆش دەکرێت.
 
ئەمینداریێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە گشتاندنێکدا کە ئاراستەی وەزارەتەکان، لایەنە نەبەستراوەکان بە وەزارەت و پارێزگاکانی کردووە، جەختی لەسەر پێویستیی کارکردن بە بڕیاری ئەنجوومەنی گشتیی راژەی فیدراڵی کردووەتەوە.
 
بەگوێرەی گشتاندنەکە و بەپێی مادەی (7/3)ـی یاسای ژمارە 24ـی ساڵی 1960ـی هەموارکراوی خزمەتی شارستانی، "هیچ کەس بۆ یەکەمجار لە دامەزراوە حکومییەکاندا دانامەزرێ، ئەگەر لە پشکنینی پزیشکی دەرنەچووبێت و لەو نەخۆشی و نیڤشکییە جەستەیی و دۆخە دەروونییانە بەدەر نەبێت کە رێگری لێدەکەن لە ئەنجامدانی ئەو کارەی بۆی دادەمەزرێ."
 
بەپێی مادەی (32)ی یاسای ژمارە (50)ی ساڵی 2017 تایبەت بە مادە هۆشبەرەکان، هەرکەسێک مادەی هۆشبەر بەکاربهێنێت، سزا دەدرێ بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە لە یەک ساڵ کەمتر نەبێت و لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت، لەگەڵ پێبژاردنێک کە لە 5 ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 10 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.
 
گشتاندنەکە جەختی کردووەتەوە، پێویستە لە کاتی پێشکێشکردنی فۆرمی دامەزراندندا داواکار بەڵگەیەک پێشکێش بکات کە بیسەلمێنێت مادەی هۆشبەر بەکارناهێنێت، ئەگەرنا فۆرمەکەی فەرامۆش دەکرێ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەلا بەختیار

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق: بڕوانامەکەی مەلا بەختیار باوەڕپێکراو نییە

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە وەڵامی نووسراوێکی پەرلەماندا رایگەیاندووە، ئەو زانکۆیەی مەلا بەختیار بڕوانامەی تێدا بەدەستهێناوە دانپێدانراو نییە، نووسینگەی مەلا بەختیاریش دەڵێت، تانەیان لە بڕیاری دوورخستنەوەی وەکو بەربژێری سەرۆککۆماری عێراق داوە .