42 کەس فۆرمی بەربژێربوونیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پڕکردووەتەوە

04-01-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
42 کەس فۆرمی بەربژێربوونیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پڕکردووەتەوە، بەڵام بە گوتەى بەرپرسێکى پەرلەمان، مەرج نییە هەموویان وەک بەربژێر وەربگیرێن.
 
زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی کەوتووە، تاوەکو کۆتایی دەوامی ئەمڕۆ یەکشەممە، 42 کەس فۆرمی بەربژێربوونیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پڕ کردووەتەوە.
 
ئەو فۆرمانە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتی پەرلەمانەوە وردبینییان بۆ دەکرێت، کە پێویستە بەربژێران سەرجەم مەرجەکانی بەربژێربوونیان تێدا بێت.
 
سەفوان گەرگەری، ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "مەرج نییە سەرجەم ئەوانەی کە فۆرمی بەربژێربوونیان پڕکردووەتەوە وەربگیرێن، بەوپێیەی ئەو هەنگاوە پێویستی بە چەند رێکارێکی یاساییە لە رووی بەڵگەنامەکان و شیاوییان بۆ ئەو پۆستە، ئەگەر مەرجەکانیشیان تێدا نەبێت، دوور دەخرێنەوە."
 
دووشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2025 دواڕۆژی وەرگرتنی ناوی بەربژێرانە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، دواتر ناوەکانیان رادەگەیێنرێت.
 
دیارترین مەرجەکانی بەربژێری سەرۆککۆمار ئەوەیە: هاووڵاتیی عێراقی بێت و لە دایک و باوکێکی عێراقی بێت، تەمەنی لە 40 ساڵ کەمتر نەبێت، لانیکەم بڕوانامەی زانکۆی هەبێت، پێشینەی تاوانی نەبێت و یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری نەیگرتبێتەوە.
 
بەگوێرەی دەستوور، دەبێت لە ماوەی 30 رۆژ لە ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان، سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێت. ئەم خولەی پەرلەمان لە 29ی کانوونی یەکەمی 2025 یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.
 
دیارترین ئەو کوردانەی کە تاوەکو ئێستا بەربژێربوونی خۆیان بۆ ئەو پۆستە راگەیاندووە؛ موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و شوان داودی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراقن.
 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی رووداو لە پەرلەمانى عێراقەوە دەستی کەوتووە، تاوەکو یەکشەممە هیچ لایەنێکی سیاسیی سەرەکی، بەربژێری خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار تۆمار نەکردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.