رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگریی سەربازی لە دەستەی حەشدی شەعبی، دەستگیرکردنی بەرپرسێکی حیزبی بەعسی لە پارێزگای کەرکووک راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە 04-02-2026 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگریی سەربازی لە دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەر، تۆمەتبارەکەیان بەگوێرەی حوکمی مادەی (10) لە یاسای قەدەخەکردنی حیزبی بەعس دەستگیرکردووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، تۆمەتبارەکە پیتی یەکەمی ناوی سیانی (ج. ص. ح)ە و بەرپرسی رێکخستنەکانی باڵی مەدەنیی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە بووە لە ناحیەی زابی سەر بە قەزای حەویجە لە پارێزگای کەرکووک.
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی حەشدی شەعبی باس لەوە دەکات، تەواوی رێکارە یاساییەکان بەرامبەر تۆمەتبارەکە گیراونەتەبەر و دراوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوە تاوەکو بەگوێرەی یاسا سزا بدرێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ