75 کەس لە زیقار دەستگیرکران و قەدەخەى هاتووچۆ لە قەزایەک راگەیێندرا

04-03-2024
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

75 کەس لە دوو هۆزى ناکۆکى قەزاى ئیسیاحى پارێزگاى زیقار دەستگیرکران، دواى ئەوەى بەهۆى شەڕى نێوانیان بەرپرسێکى باڵاى ئەمنى لەو شارەدا کوژرا، هێزەکانى پۆلیس بۆ کۆنترۆڵکردنى دۆخەکە قەدەخەى هاتووچۆیان راگەیاندووە.

رۆژی 4ـى ئادارى 2024، وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی قەزاى ئیسلاح-یان داوە و قەدەخەى هاتووچۆیان لەو قەزایەدا راگەیاندووە.
 
ئەو رێوشوێنەى هێزە ئەمنییەکان لە زیقار لەدواى ئەوە هات، شەوى رابردوو 3ـى ئاداری 2024، شەڕ لەنێوان دوو هۆزى سنوورى قەزاى ئیسلاح روویدا و لەکاتى هەوڵدان بۆ کۆتاییهێنان بەو کێشەیە، عەمید عەزیز شەلال جەهل، بەڕێوەبەری هەواڵگریی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری پارێزگای زیقار کوژرا.

 

 
هەر شەوی رابردوو وەزارەتى ناوخۆى عێراق راگەیاند: "هەر کەسێک ئەو کارە تیرۆریستی و تاوانکارییەى کردبێت لە سزا رزگاری نابێت".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."