حەشدی شەعبی لە ئەنبار و نەینەوا بۆردوومان کرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەوا بۆردوومان کران. لە پارێزگای بەسرەش لە کۆگایەکی نەوت درا و گرووپی مقاوەمە دەڵێ، لە 24 کاژێردا 19 هێرشی کردووە.
 
تورکی مەحلاوی، قایمقامی قەزای قائیم لە پارێزگای ئەنبار ئەمڕۆ شەممە 4ی نیسانی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارەگای لیوای 45ی حەشدی شەعبی لە ناوچەی سکەک لە سنووری قەزای قائیم لە پارێزگای ئەنبار بۆردوومان کرا.
 
لیوای 45 سەر بە کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقە.
 
هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە گوندی شەریخان لە باکووری شاری موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا بۆردوومان کرا.
 
سەرچاوەیەکیش لە کۆمپانیای نەوتی بەسرە، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بە درۆن لەکۆگایەکی نەوت لە کێڵگەی نەوتی برجسیە دراوە و ئاگر کەوتوەتەوە.
 
 برجسیە دەکەوێتە سنووری قەزای زوبێر لە پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق.
 
میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان دەڵێن، کۆگایەکی نەوتی کۆمپانیایەکی ئەمریکی کراوەتە ئامانج.
 
هەر ئەمڕۆ شەممە، 4ی نیسانی 2026، گرووپی ناسراو بە (موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق) لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە 24 کاژێری رابردوودا 19 هێرشیان  کردووە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەو هێرشانەدا دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) و مووشەک بەکارهێندراون و ئامانجەکانیش لەنێوخۆی عێراق و دەرەوە بوون. 
  
جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ی شوباتەوە دەستیپێکردووە. هەر دوای دەستپێکردنی جەنگەکە  بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق پاڵپشتی خۆیان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپاتکردەوە و بوونە بەشێک لە جەنگەکە. 
 
ئەو گرووپە چەکدارانە، کە خۆیان بە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەناسێنن، دەڵێن لە سەرەتای جەنگەکەوە سەروو 700هێرشیان کردووە. گرووپەکان بەرپرسیاریێتی زۆربەی ئەو هێرشانە لە ئەستۆ دەگرن کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراق. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ یەکەمجار لەدوای جەنگ بۆ هەفتەیەک درێژ دەکرێتەوە

بۆ یەکەمجار لەدواى دەستپێکردنى جەنگ، داخستنى ئاسمانى عێراق بۆ ماوەى یەک هەفتە و تاوەکو 10ى نیسان درێژکرایەوە، ئەوەش لەسەر بنەماى هەڵسەنگاندنى پێشهاتەکانى دۆخى ناوچەکەیە.