کۆچ و کۆچبەران: 26 هەزار خێزان لە کامپەکانی هەرێمی کوردستان ماون، زۆربەیان خەڵکی شنگالن

04-07-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، داخستنی کامپەکان، مانای داخستنی دۆسیەی ئاوارەکان نییە. نزیکەی 26 هەزار خێزان لە کامپەکانی هەرێمی کوردستان ماون.
 
رۆژی پێنجشەممە، 04-07-2024 عەلی عەباس، بەرپرسی لقەکان و گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "23 کامپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان ماون، کە نزیکەی 26 هەزار خێزان ئاوارەیان تێدایە، زۆربەیان خەڵکی شنگالن."
 
گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دەڵێت: "زۆربەی ئاوارەکانی نێو کامپەکان لە پارێزگای دهۆکن، نزیکەی 21 هەزار خێزانن. دواتر هەولێر دێت، نزیکەی 5 هەزار خێزانن. لە سلێمانی تەنیا کامپی ئاشتی ماوە، ژمارەیەکی کەمی ئاوارەی تێیدا ماوە، ئەویش بەم نزیکانە بە تەواوی دادەخرێ".
 
گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رەتیکردەوە داخستنی کامپەکان، بە مانای کۆتایی هاتنی دۆسیەی ئاوارەکان بێت و گوتی: "بە هەزارانی ئاوارە هەن کە لە کامپەکان نین، ئەمە بابەتێکی زۆر گەورەیە، بەڵام داخستنی کامپەکان زەمینەسازییە بۆ کۆتاییهاتنی دۆسیەی ئاوارەکان".
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی 30ی تەممووزی ئەم ساڵی وەکو دوا کات بۆ داخستنی کامپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان داناوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زۆنگاوەکانی عێراق.

کشتوکاڵی پارێزگای زیقار: ئاوی زۆنگاوەکان بۆ نزیکەی 75 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پارێزگای زیقار دەڵێ، بەهۆی شەپۆلی ئەم دواییەی بارانبارینەوە ئاستی ئاو لە زۆنگاوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، ئەم بەرزبوونەوەیەی ئاو "ئومێدی لای دانیشتووانی ناوچەکە، بەتایبەتی ئاژەڵداران و جووتیاران بۆ بووژانەوەی ژینگەیی و ئابووری دروستکردووە."