وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە قاهیرە

04-09-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کۆمکاری عەرەبی گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ـی ئەیلوولی 2025، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، بە مەبەستی بەشداریکردن لە خولی 164ـەمینی ئەنجوومەنی وەزیرانی کۆمکاری عەرەبی، گەیشتە قاهیرە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بڕیارە فوئاد حوسێن لەگەڵ ژمارەیەک وەزیری دەرەوەی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی رێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش و گفتوگۆکردن لەسەر پرسە هاوبەشەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بڕێک لەو حەبە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە

لە ئەنبار دەست بەسەر 311 هەزار حەبی هۆشبەر گیرا

فەرماندەیی هێزەکانی سنووری عێراق رایگەیاند، دوو هەوڵی بەقاچاخبردنی بڕێکی زۆر لە مادەی هۆشبەریان لە رێگەی "باڵۆنەوە" لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار پووچەڵکردووەتەوە.