زیاتر لە 14 تۆن مادەی هۆشبەر و حەبی کاریگەری دەروونی لە عێراق لەنێوبران

04-11-2025
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی گشتیی گومرگی عێراق دەڵێ، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکاندا زیاتر لە 4 تۆن و 500 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر و زیاتر لە 9 تۆن حەبیان لەنێوبردووە کە لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشدا دەستیان بەسەردا گیرابوو.
 
سامر قاسم تائی، سەرۆکی دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، 4ی تشرینی دووەمی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دەستەکە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە بەشداری لە 34 ئۆپەراسیۆنی لەنێوبردنی مادەی هۆشبەردا لە پارێزگاکانی بەغدا، بەسرە و نەجەف کردووە".
 
بە گوتەی سەرۆکی دەستەی گومرگ، کۆی گشتیی ئەو مادە هۆشبەرەی لەنێوبراوە "4 تۆن و 571 کیلۆگرام و 769 گرام و 219 میلیگرام" لە مادەی هۆشبەری جۆراوجۆر، زیاتر لە "9 تۆن و 786 کیلۆگرام و 168 حەب" لە جۆرە جیاوازەکانی حەبی هۆشبەر و حەبی کاریگەری دەروونی بووە.
 
سامر قاسم رایگەیاند: "ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەشێکن لە رۆڵی گرنگی دەستەکە وەک هێڵی یەکەمی بەرگریی وڵات؛" گوتیشی: "کاری گومرگی ئەمڕۆ تەنیا لە لایەنی ئابووریدا سنووردار نییە، بەڵکو بووەتە بەرپرسیارێتییەکی ئەمنی، ئەخلاقی و نیشتمانی. "
 
سەرۆکی دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق دەشڵێت: "بەردەوامین لە بەهێزکردنی رێکارەکانمان بۆ دڵنیابوون لە کۆنترۆڵکردنی تووندی دەروازەکان و رێگریکردن لە دزەکردنی ئەم مادە وێرانکەرانە بۆ نێو وڵات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق.

شیعە چاوەڕێی سوننەیە؛ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان دەدرێتە عەسائیب؟

چوارچێوەی هاوئاهەنگی چاوەڕێی یەکلاکردنەوەی بەربژێری سەرۆکی پەرلەمان لە لایەن سوننەکانەوە دەکات، بۆ ئەوەی پشکی خۆی کە جێگری یەکەمە دیاری بکات؛ ئاماژەکان بۆ ئەوەن پۆستەکە بۆ "عەسائیبی ئەهلی حەق" دەبێت.