گەشتی عومرە و حاجییان لە فڕۆکەخانەی موسڵەوە دەستپێدەکات

دوێنێ کاژێر 12:19
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق رەزامەندیی دا بۆئەوەی گەشتی ئاسمانی بۆ عومرەکاران و حاجییان لە فڕۆکەخانەی موسڵەوە راستەوخۆ بۆ سعودیە هەبێت.
 
ئەو رەزامەندییە رۆژی یەکشەممە 4ی کانوونی دووەمی 2025 لەلایەن بەنگین رێکانی، وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن وەک سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق بە وەکالەت، دراوە.
 
محەممەد کاکەیی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو گەشتانە 15 بۆ 20 رۆژی دیکە دەستپێدەکەن و پێویستیان بە هەندێک رێکارە. ئاماژەی بەوەش کرد، پێشتر عومرەکارانی نەینەوا لە رێگەی وشکانی یان فڕۆکەخانەی پارێزگاکانی دیکەوە گەشتیان بۆ سعودیە دەکرد.
 
16ی تەممووزی 2025 فڕۆکەخانەی موسڵ لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە کرایەوە. بە گوتەی محەممەد کاکەیی، ئێستا رۆژانە یەک گەشتی نێوخۆیی لەو فڕۆکەخانەیەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام گەشتی نێودەوڵەتی نییە.
 
ئەوە دەبێتە یەکەمجار گەشتی فڕۆکەخانە لە فڕۆکەخانەی موسڵەوە بۆ دەرەوەی عێراق ئەنجام بدرێت.
 
10ی ئابی 2022 مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتەی عێراق بەردی بناخەی نۆژەنکردنەوە و ئامادەکردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵی دانا، کە لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 بڕیاری نۆژەنکردنەوە و ئامادەکردنی درا و لەلایەن دوو کۆمپانیای فەرەنسی و سعودییەوە جێبەجێ کرا.
 
بودجەی ئەو پڕۆژەیە 200 ملیار دینار بوو، کە نیوەی لە پارەی بلۆککراوی پێشووی پارێزگای نەینەوا بوو لە سەردەمی شەڕی داعش، نیوەکەی دیکەی لە بودجەی یاسای پاڵپشتیی خێرای ئاسایشی خۆراک و پەرەپێدان دابین کرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا

کەتیبەکانی حیزبوڵڵا بۆ دادوەر و فەرماندەکان: خۆتان لە ململانێی سیاسی بەدوور بگرن

کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند، عێراق پێویستی بە حکومەتێکە خاوەنی بڕیاری خۆی بێت و دەسەڵاتی بەسەر خاک و ئاسمانی وڵاتدا هەبێت، هاوکات هۆشداریش دەداتە بەشێک لە دادوەران و فەرماندە سەربازییەکان.