ئەو کەسەی لە بەغدا 150 مۆری حکومەتی ساختە کردبوو، سزادرا

05-05-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دادگەی رەسافەی بەغدا سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ کەسێک دەرکرد، کە 150 مۆری وەزارەت و فەرمانگەکانی ساختە کردبوو. 
 
رۆژی یەکشەممە، 5ی ئایاری 2024، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکان لە ماڵی سزادراوەکە لە شاری بەغدا دەستیانگرتووە بەسەر 150 مۆری ساختە.
 
ئەو مۆرانە بەناوی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەک وەزارەت لەوانە: ناوخۆ، داد، دارایی، بازرگانی، دەرەوە، پەروەردە، تەندروستی، دامەزراوەی شەهیدان و ئەمینداریێتی بەغدا و ژمارەیەک فەرمانگەی دیکە ساختە کرابوون.
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دادگەی تاوانەکانی رەسافە- بەغدا، پاڵپشت بە مادەی 275 لە یاسای سزادانی عێراقی، سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ ئەو کەسە دەرکردووە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە