رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ پارێزگاری بەسرە کۆبووەوە، تاوتوێی دۆخی پارێزگاکە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کرد.
رۆژی سێشەممە، 5ی ئایاری 2026، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرەی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە: "هەردوولا جەختیان لە گرنگیی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاریکاریی هاوبەش کردەوە."
بيروڕايان لەبارەی "چۆنيه‌تیی سوودوەرگرتن لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی پارێزگاکان لە بوارە جیاوازەکاندا گۆڕييه‌وه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدارەکەی لەگەڵ ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە، "دۆخی پارێزگاکە و په‌يوه‌ندييه‌كانیی له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستاندا، تاوتوێ كرد."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى گشتيى وڵات، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو."
دەقی راگەیێندراوەکە:
هەر لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە بەغدا، ئێواره‌ى ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/5، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێز ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرا، دۆخی پارێزگاکە و په‌يوه‌ندييه‌كانیی له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستاندا، تاوتوێ كرد.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاریکاریی هاوبەش کردەوە، هه‌روه‌ها بيروڕايان ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى سوودوەرگرتن لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی پارێزگاکان لە بوارە جیاوازەکاندا گۆڕييه‌وه.
پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى گشتيى وڵات، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ