نێچیرڤان بارزانی و عەبدولحوسێن مووسەوی: سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی بەندە بە هاوبەشیی راستەقینەی هەمووان

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هه‌ر لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە بەغدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی (نەهج)ی نیشتمانی لە بەغدا کۆبوونەوە، هەردوولا دووپاتیان کردەوە کە سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بەندە بە بەشداریی کارای هەمووان لە پرۆسەی سیاسی و بڕیارە نیشتمانییەکاندا.
 
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 05-05-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندى ياوه‌رى لەگەڵ عەبدولحوسێن مووسەوی، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى (نه‌هج)ى نيشتمانى و ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى و په‌رله‌مانتا‌رانيان کۆبوونەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا، وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، بەرپرسانی هاوپه‌يمانيى (نه‌هج)ى نيشتمانى خۆشحاڵیی خۆيان به‌و سه‌ردانه‌ ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها باس له‌ پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و پەرەپێدانی گیانی تەبایی و هاريكاريى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێکهاتەکان کرا، وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەكان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات.
 
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، هەردوولا دووپاتیان کردەوە کە سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بەندە بە لێكگه‌يشتن، پێكه‌وه‌يى، هاريكارى، هاوبەشیی راستەقینە و بەشداریی کارای هەمووان لە پرۆسه‌ى سياسى و بڕیارە نیشتمانییەکاندا.
 
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەبدولحوسێن مووسەوی، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى (نه‌هج)ى نيشتمانى و ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى و په‌رله‌مانتا‌رانيان لە بەغدا

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەلام زوبێدی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر

گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر: نێچیرڤان بارزانی هەمیشە رێکخەری پرۆسەی سیاسی بووە

گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر دەڵێت، "نێچیرڤان بارزانی هەمیشە رێکخەری پرۆسەی سیاسی و تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان بووە." ئاماژە بەوەش دەکات، لە کۆبوونەوەکاندا نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردووەتەوە، "ئارەزوو دەکەن پۆستی وەزارەتی دەرەوە لای پارتی بمێنێتەوە."