سەرۆکى هاوپەیمانى نەهجی نیشتمانی: دیدارەکانى نێچیرڤان لە بەغدا وا دەکات بگەینە کارنامەیەکى هاوبەش

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکى هاوپەیمانى نەهجی نیشتمانی رایگەیاند، سەردانەکەى نێچیرڤان بارزانى بۆ بەغدا سەرکەوتوو بووە، "ئەم سەردانە و دیدارەکانى لەگەڵ سەرکردەکانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى و سەرکردەى پێکهاتەکانى دیکە وا دەکات ئەمڕۆ بگەنە کارنامەیەکى هاوبەش بە چەمکى گشتییەکانەوە بۆ پێکهێنانى حکومەتى داهاتوو."
 
ئەو گوتانەى عەبدولحسوێن مووسەوى، سەرۆکى هاوپەیمانى نەهجى نیشتمانى لەدواى کۆبوونەوەیەک بوو لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان کە ئەمڕۆ سێشەممە 5ى ئایار لە بەرغدا ئەنجامدرا. 
 
عەبدولحسوێن مووسەوى گوتى، "سەردانێکى سەرکەوتوو بوو، کاک نێچیرڤان بارزانى کەسێکى خۆشەویستە، زیاتر لە رووبەرە هاوبەشەکان کار دەکات نەک لە رووبەرى ناکۆکى، کەسێکى قبووڵکراوە و هەوڵى لێکنزیککردنەوەى بۆچوونەکان دەدات، پێموایە ئەم سەردانە و دیدارەکانى لەگەڵ سەرکردەکانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى و سەرکردەى پێکهاتەکانى دیکە وا دەکات کە ئەمڕۆ بگەنە کارنامەیەکى هاوبەش بە چەمکە گشتییەکانەوە بۆ پێکهێنانى حکومەتى داهاتوو."
 
لە دووەم رۆژى سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی سەردانى ئەو هاوپەیمانێتییەى کرد کە یەکێکە لەپێکهێنەرانى هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى.
 
مووسەوى، لەبارەى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا گوتى، "کێشە هەڵپەسێردراوەکان هەندێکیان ئەو کێشانەن کە پێویستییان بە کاتە بۆ چارەسەرکردنیان، پێویستییان بە لیژنە و ئیرادەیەکی راستەقینەیە بۆ چارەسەر؛ نەک وەک زۆربەی جار کە لیژنەکانمان تەنیا کێشەکە دوا دەخەن و قەبارەی کێشەکە گەورەتر دەبێت و چارەسەرکردنی ئەستەم دەبێت."
 
 
سەرۆکى هاوپەیمانى نەهجی نیشتمانی رایگەیاند، چەمکە گشتییەکان، پێکهێنانی حکومەتێکى واى لێدەکەوێتەوە کە دەبێتە هۆی چارەکردنی کێشەکان، "سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو نییەتێکی جیدیی هەیە کە هەموو ناکۆکییەکان سفر بکاتەوە، چونکە ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکانی قۆناخی داهاتوو گەورەن؛ پێویستە تیمی حکومەت و پاشخانە سیاسییەکەی بە تێكڕا پێکەوە هاوئاهەنگ بن بۆ ئەوەی بەرەو قۆناخێکی دیکە بپەڕینەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەبدولحوسێن مووسەوی، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى (نه‌هج)ى نيشتمانى و ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى و په‌رله‌مانتا‌رانيان لە بەغدا

نێچیرڤان بارزانی و عەبدولحوسێن مووسەوی: سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی بەندە بە هاوبەشیی راستەقینەی هەمووان

هه‌ر لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە بەغدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی (نەهج)ی نیشتمانی لە بەغدا کۆبوونەوە، هەردوولا دووپاتیان کردەوە کە سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بەندە بە بەشداریی کارای هەمووان لە پرۆسەی سیاسی و بڕیارە نیشتمانییەکاندا