کۆمیسیۆنی عێراق: زیاتر لە 1.8 ملیۆن کەس کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە

05-06-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیێنێت، زیاتر 1.8 ملیۆن کەس کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە، کە زیاتر لە 284 هەزاریان لە هەرێمی کورستانە. هەروەها زیاتر لە 4400 کەسیش داواکاریان بۆ سەر سندوقی دەنگدان پێشکێشکردووە.
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی حوزەیران 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە 25ئاداری 2025 تاوەکو دوێنێ 4ـی حوزیران، یەک ملیۆن و 807 هەزار و 698 کەس کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە، یاخود نوێ کردووەتەوە. ئێستا 21 ملیۆن و 147 هەزار و 292 کەس کارتی بایۆمەترییان هەیە.
 
بڕیارە 11ـی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت. 
 
سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، جومانە غەلای گوتی، لەو ماوەیەدا لە هەرێمی کوردستاندا 284 هەزار و 25 کەس کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە یاخود نوێکردووەتەوە، "ئێستا سێ ملیۆن و 57 هەزار و 107 کەس کارتی بایۆمەترییان هەیە."
 
لە هەولێر 126 هەزار و 522 کەس کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوەو دەرهێناوە، کۆی گشتیی یەک ملیۆن و 82 هەزار و 324 دەنگدەر لەو پارێزگایە کارتی بایۆمەترییان هەیە. 
 
لە سلێمانی 92 هەزار و 646 کەس کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە و دەرهێناوە، کۆی گشتی یەک ملیۆن و 196 هەزار و 499 دەنگدەر لەو پارێزگایە کارتی بایۆمەترییان هەیە. 
 
لە دهۆک 64 هەزار و 857 کەس کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە و دەرهێناوە، کۆی گشتیی 778 هەزار و 284 دەنگدەر لەو پارێزگایە کارتی بایۆمەترییان هەیە. 
 
لە کەرکووک 92 هەزار و 965 کەس کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە و دەرهێناوە، کۆی گشتیی 950 هەزار و 26 دەنگدەر لەو پارێزگایە کارتی بایۆمەترییان هەیە. 
 
لە نەینەوا 256 هەزار و 612 کەس کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە و دەرهێناوە، کۆی گشتیی دوو ملیۆن و 70 هەزار و 709 دەنگدەر لەو پارێزگایە کارتی بایۆمەترییان هەیە. 
 
لە دیالە 75 هەزار و 620 کەس کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە و دەرهێناوە، کۆی گشتیی یەک ملیۆن و 44 هەزار و 258 دەنگدەر لەو پارێزگایە کارتی بایۆمەترییان هەیە. 
 
ئێوارەی سێشەممە 3ی حوزەیرانی 2025، لینکی پێشکێشکردنی داواکاری بۆ کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان لە سەر ماڵپەری کۆمیسیۆن و سەرجەم پلاتفۆرمەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تایبەت بە کۆمیسیۆن کاراکرا و تاوەکو رۆژی 9ی مانگی تەمموز( مانگی حەوت) بەردەوام دەبێت. 
 
سەبارەت ئاماری پێشکێشکاران گوتەبێژی کۆمیسیۆن گوتی تاوەکو دوێنێ، لە هەولێر هەزار و 626 کەس داواکارییان پێشکێشکردووە، کە 670یان فەرمانبەر و 956یان قوتابی یان دەرچوو. سلێمانی  هەزار و 677 کەس، کە 991یان فەرمانبەر و 686یان قوتابی یان دەرچوو. دهۆک هەزار و 161 کە 456یان  فەرمانبەر و 705 قوتابی یان دەرچوون. کەرکووک دوو هەزار و 657 کەس کە هەزار و 989یان فەرمانبەر و 668یان قوتابی یان دەرچوون. دیالە سێ هەزار و 48 و لە نەینەوا پێنج هەزار و 139 کەس داواکاریان پێشکێش کردووە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.