رووداو دیجیتاڵ
که‌تیبەکانى حیزبوڵڵای عێراق ره‌خنه له ده‌ستپێشخه‌ری دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری دۆخی غه‌ززه دەگرێ و ده‌ڵێت: "پڕه له ته‌ڵه."
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی که‌تیبەکانى حیزبوڵڵای عێراق، که یه‌کێکه له گرووپه‌کانی نزیک له کۆماری ئیسلامیی ئێران، له راگەیێندراوێکدا بوو که یه‌کشه‌ممه 5ی تشرینی یه‌که‌م بڵاویکرده‌وه.
که‌تیبەکانى حیزبوڵڵای عێراق، ئه‌مەریکا به پشتیوانیکردنی ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌کات و ده‌ڵێت: "پێشنیازه‌که‌ی ترەمپ تووندڕۆترە له پێشنیازه‌کانی بن غه‌فیر و سمۆتریچ،" ئه‌وه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئەیتمار بن غه‌فیر، وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل و بتسائيل سمۆتریچ، وه‌زیری دارایی ئه‌و وڵاته.
29ی تشرینی یه‌که‌می 2025 ترەمپ ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی 20 خاڵی بۆ کۆتاییهێنان به دۆخی جەنگ له غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستین راگه‌یاند.
که‌تیبەكانى بی حیزبوڵڵای عێراق ده‌ڵێت: "شیاو نییه جه‌لاد خۆی بکاته دادوه‌ر و بانگه‌شه‌ی دادپه‌روه‌ری بۆ گه‌لێک بکات، له‌کاتێکدا نزیکه‌ی دوو ساڵه سه‌رقاڵی ئه‌شکه‌نجه‌دان و کوشتن و ئاواره‌کردنیانه."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ