عێراق نامەیەکی لە ئێرانەوە پێگەیشت

دوێنێ کاژێر 09:14
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، رۆژی سێشەممە 6ی کانوونی دووەمی 2026 نامەیەکی لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت کە تایبەتە بە پێشهاتە نێودەوڵەتییەکان و دۆخی ناوچەکە.
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، فوئاد حوسێن لە بەغدا پێشوازیی لە محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا باڵیۆزی ئێران نامەیەکی نووسراوی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانی رادەستی وەزیری دەرەوەی عێراق کردووە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، نامەکە روانگەی ئێرانی لەبارەی سەرەکیترین پرسە نێودەوڵەتییەکان و دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکەوە لەخۆگرتبوو.
 
هەر لە دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق لە قۆناخی دوای هەڵبژاردن و ئەو هەنگاوانە کردووە کە بۆ پێکهێنانی حکومەت نراون، بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە سەقامگیری و بەهێزکردنی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە