عێراق لە دژى داوایەکى ترەمپ دەوەستێتەوە

06-02-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 
 
وەزارەتى دەرەوەى عێراق سەرکۆنەى هەر داواکاری و هەوڵێک دەکات بۆ کۆچپێکردنى گەلى فەلەستینى و داوا لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەکات لە دژى داواکەی ترەمپ بوەستنەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ى  شوباتى 2025، وەزارەتى دەرەوەى عێراق لەراگەیێندراوێکدا سەرکۆنەى ئەو داواکاری و هەوڵانەی کرد بۆ ئەوەى گەلى فەلەستینى، بەتایبەت دانیشتووانى کەرتى غەززە لەسەر خاکى خۆیان کۆچیان پێبکرێت و دەڵێت: "ئەو جۆرە داواکارییانەى پێشێلکردنى ئاشکراى یاسای نێودەوڵەتى و مافى گەلى فەلەستینە لەسەر خاک و وڵاتەکەى."
 
وەزارەتى دەرەوەى عێراق ئاماژەى بەوەداوە کە هەموو پلانێک رەتدەکەنەوە کە ئامانج لێى ئەوە بێت کەرتى غەززە لە دانیشتووانە رەسەنەکەى چۆڵ بکرێت و لەدژى دەوەستنەوە.
 
26ى کانوونى دووەمى 2025 دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا گوتى: "غەززە ناوچەیەکی وێرانەیە و بەشێکی زۆری داروپەردووە و خەڵک بەردەوام دەمرن؛ بۆیە حەز دەکەم لەگەڵ هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی هاوئاهەنگیی بکەم و لە هەندێ شوێنی جیاواز یەکەی نیشتەجێبوون دروست بکرێت و رەنگە لەو شوێنانەدا لە ئاشتیدا بژین." 
 
ترەمپ ئاماژەى بەوەشدا، بۆ ئەو مەبەستە بە تەلەفۆن لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن باسی ئەو پلانەی کردووە کە ئوردن و میسر و وڵاتانی دیکەی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی، پەنابەری زیاتری خەڵکی غەززە وەربگرن.
 
ترەمپ گوتی: "حەز دەکەم ئەوان خەڵکی زیاتر وەربگرن؛ میسر خەڵکی زیاتر وەربگرێت. ئێمە باس لە نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار کەس دەکەین بۆ ئەوەی شوێنەکە بە تەواوی پاک بکەینەوە و پێیان بڵێین کۆتایی هاتووە".  
 
وەزارەتى دەرەوەى عێراق داواى لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى کرد دژى هەرهەوڵێک بوەستنەوە بۆ کۆچپێکردنى فەلەستینییەکان و کار بۆ پاراستنى مافە رەواکانیان بکەن لە ژیانێکى ئارام لەسەر خاکەکەیان.
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.