بۆ هەڵوەشاندنەوەى پێناسى نوێى گومرگ پەنا بۆ دادگەی فیدراڵى دەبرێت

06-02-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق رۆژی یەکشەممە 8-2-2026 تاوتوێی دوو سکاڵا دەکات، کە بە جیا لە دژی پێناسی نوێی گومرگی پێشکێش کراون.
 
سکاڵاکان لەلایەن هەر یەک لە محەممەد خەفاجی و مستەفا سەنەد لە دژی سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمارکراون و داوا دەکەن دادگە ئەو پێناسە گومرگییانە بە نادەستووری بناسێنێت کە بەهۆیەوە بڕی گومرگی کاڵای هاوردەکراو زیادی کردووە.
 
سکاڵاکاران داوایان کردووە، دادگە فەرمانسالارییەک بۆ راگرتنی رێکارەکانی جێبەجێکردنی پێناسی نوێی گومرگ دەربکات، تاوەکو ئەو کاتەی سکاڵاکان یەکلا دەکرێنەوە.
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە بڕیاری ژمارە 957 لە ساڵی 2025 پێناسى نوێى گومرگیی دانا، کە رێژەکەی لە نێوان 5% بۆ 30% دەبێت و لە یەکی کانوونی دووەمی 2026ـەوە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
 
ئەحمەد مازن مەککیە، پارێزەری سکاڵاکارەکان بە رووداوی رایگەیاند: "ئەو بڕیارە سەرپێچیی دەستووری و یاسایی تێدایە، ئەوە جگە لەوەی لە سەردەمی دەسەڵاتی حکوومەتی کاربەڕێکەردا دەست بە جێبەجێکردنی کراوە و هەموو ئەو بەڵگانەی کە پێویست بوون لە لیستی دادبینى پێشکێشمان کردووە."
 
بەگوێرەی شرۆڤەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، لە 11ی تشرینی دووەمی 2025ـەوە حکومەتی ئێستای عێراق بووەتە کاربەڕێکەر و ناتوانێت ئەو بڕیارانە دەربکات کە رەهەند و کاریگەریی داراییان دەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بۆردوومانەکە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا: پێویستە هاووڵاتییانی ئەمریکا هەر ئێستا عێراق جێبهێڵن

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، "میلیشیا تیرۆریستییەکان"ی نزیک لە ئێران هێرشی هەڕەمەکییان بۆ سەر هاووڵاتییان و ئامانجە ئەمریکییەکان لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و داواش دەکات هاووڵاتییانی ئەمریکا هەر ئێستا عێراق جێبهێڵن.