سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژانی خێزانە هەشت کەسییەکەی بەغدا دەرچوو

06-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دادگای تاوانەکانی رەسافە-ی شاری بەغدا، هەشت بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ئەو کەسانە دەرکرد، کە خێزانێکی هەشت کەسیان لە ناوچەی سەدر-ی شاری بەغدا  کوشت.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ی نیسانی 2025ی بڵاوی کردەوە، "دادگای تاوانەکانی رەسافە بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ سێ تاوانبار دەرکرد، لەنێویاندا ژنێک، بەهۆی کوشتنی خێزانێک لە ناوچەی سەدری بەغدا، کە هەشت  کەس بوون.
 
پۆلیسی رەسافە رۆژی 31 کانوونی یەکەمی 2024، رایگەیاند، دوای ئەوەی هەواڵ گەیشت کە رووداوێکی کوشتن لە شاری سەدر لە رۆژهەڵاتی بەغدا روویداوە، هێزەکانیان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت سێ کەس کە ژنێک و دوو منداڵی کچن کوژراون.
 
دوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون بۆ کامێراکانی چاودێری، بکوژەکە دۆزرایەوە کە دانیشتووی ناوچەی حەمیدییەی کشتوکاڵییە، هێزەکە چوونەتە شوێنی نیشتەجێبوونی، ماڵەکەیان پشکنی و بکوژەکە و هاوسەرەکەی دەستگیرکران.
 
لە کاتی پشکنینی ماڵەکەدا، پێنج تەرمی دیکە دۆزرانەوە، کە هەمان خێزانی قوربانی بوون، بۆیە هەموو ئەندامانی خێزانەکە کە لەناو ماڵەکەدا بوون دەستگیرکران.
 
لە کاتی لێکۆڵینەوەدا، دانیان بەوەداناوە کە قوربانییەکەیان فریوداوە و لەگەڵ  چوار منداڵەکەی لەناو ماڵەکەی خۆیاندا کوشتوویانن، پاشان چوونەتە ماڵی قوربانییەکە و ئەندامانی دیکەی خێزانەکەیان کوشتووە، کە دوو منداڵی کچ و پورێکیان بووە. کارەکەشیان بۆ دزینی پارە کردووە.
 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.