وەزیری جەنگی ئەمریکا پەیوەندی بە عەلی زەیدییەوە کرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی راسپێردراو عەلی فالح زەیدی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری جەنگی ئەمریکاوە پێگەیشتووە.
 
بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پیت هیگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کردووە بەبۆنەی راسپاردنیەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
 
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە پەیوەندییەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کراوە لە بوارە جیاجیاکاندا کرد، بەتایبەتی هاریکاریی ئەمنی وەکو ئەوەی کە لە رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکادا هاتووە.
 
هەر لە پەیوەندییەکەدا جەخت لەسەر سرووشتی تایبەتی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی کاراکردنەوەی لە بواری مەشق و راهێنان کرایەوە، لەپێناو بەهێزکردنی توانا و بەرزکردنەوەی ئاستی هێزە چەکدارەکانی عێراق.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: گەشبینم بەوەی کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر دەبن

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغدا لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، بەغدا قووڵایی ستراتیژیی هەرێمی کوردستانە و هەوڵەکانیش بۆ یەکڕیزیی نێوان لایەنە کوردستانییەکان بەردەوامن.