عێراق
محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی کرد
رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی کرد و ئەنجوومەنەکە بڕیاریدا بە پێدانی کۆد بە چەکی سووکی وەزارەت و فەرمانگە ئەمنییەکان لەپێناو رێکخستنی ئەو چەکانە و ناسینی هەڵگرەکانیان.
رۆژی چوارشەممە 05-07-2023 محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی کرد، کە ئەنجوومەنێکە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق لەخۆدەگرێت.
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، باسی پێشهاتە ئەمنییەکانی عێراق و خستنەڕووی ژمارەیەک بابەتی پەیوەست بە کاری دەزگاکانی ئاسایشەوە کراوە.
ئەنجوومەنە وەزارییەکە پێشنیازێکی وەزیری ناوخۆی عێراقی پەسند کرد کە تایبەت بوو بە پێدانی کۆد بە چەکی سووکی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە ئەمنییەکان لەپێناو رێکخستنی ئەو چەکانە و ناسینی هەڵگرەکانیان.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا محەممەد شیاع سوودانی بڕیاریدا هێزە ئەمنییەکان پشتیوانی لە رێوشوێنەکانی چارەسەرکردنی کەمیی ئاو لە هاویندا بکەن، کە لەلایەن پارێزگاکانەوە دەگیرێنەبەر، جگە لە دابینکردنی تانکەر و یارمەتیدانی ئەو پارێزگایانەی پێویستیان پێیەتی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ